کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنی دوو قه‌تار له‌ هندووستان

كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنی دوو قه‌تار 2

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی جۆزه‌دان، دوو قه‌تاری باری و موسافیربه‌ری له‌ هندووستان به‌ریه‌ككه‌وتن و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س بوونه‌‌ قوربانی.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هندووستان، ئه‌و ڕووداوه‌ له‌ ئه‌یاله‌تی به‌نگاڵی غه‌ربی ڕوویداوه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و به‌ریه‌ككه‌وتنه‌دا، ١٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و زیاتر له‌ ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.