ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، دوو قه‌تاری باربه‌ری و هه‌ڵگری مووسافیر له كۆماری چێك پێكیاندادا و به‌وهۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ده‌یان سه‌رنشینی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قه‌تارێك به ٣٠٠ مووسافیرهوه پاش تێپه‌ڕبوون له وڵاتی ئێسلۆواكی و له ڕێگای گه‌یشتن به شاری چووپ له ئۆكراین، له‌گه‌ڵ قه‌تارێكی باری دا به‌ریه‌ككه‌وتوون و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ده‌یان سه‌رنشین بریندار بوون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، تراموایهك له شاری كهمهرۆی ڕووسیه له هێڵ ده‌رچووه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌ش دا، دوو كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و ١٠٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.