کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ده‌یان قوتابی له‌ نیجریه‌

كوژران و برینداربوونی ده‌یان قوتابی له‌ نیجریه‌ 1

ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی ڕووخانی قوتابخانه‌یه‌ك له‌ ئه‌یاله‌تی “پلاتۆ”ی نیجریه‌، ٢٢ قوتابی گیانیان له‌ده‌ست دا و ١٣٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی نیجریه‌، مه‌دره‌سه‌یێك به‌ هه‌زار قوتابی له‌ ئه‌یاله‌تی پلاتۆ پاش بارینی لێژمه‌ی باران ڕووخاوه‌ و له‌ ئاكانی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ٢٢ قوتابی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ١٣٠ قوتابی دیكه‌ش بریندار بوون كه‌ باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره‌.