ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی گوڵان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ئۆپراسیۆنێكی گه‌وره‌ی له ناوچه‌كانی ده‌یربه‌لح و به‌یت لاهیا له كه‌رتی غه‌زه ده‌ست پێكرد و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا به لانیكه‌م ٨٤ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له ڕیگه‌ی هێرشی ئاسمانی و تۆپخانه‌وه ناوچه‌كانی به‌یت لاهیا و ده‌یربه‌له‌حی به چڕی بۆردوومان كردووه. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، ٦٤ كه‌س له به‌یت لاهیا و ٢٠ فه‌له‌ستینی له ده‌یره‌به‌له‌ح گیانیان له‌ده‌ست داوه و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه له هێرشه‌كانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش به‌لانیكه‌م ١٣٠ فه‌له‌ستینی بوونه‌ته قوربانی.