ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندان، سه‌ربازانی ئیسڕائیلی ته‌قه‌یان له شارومه‌ندانی لوبنانی له شارۆچكه‌ی عه‌ین شه‌عه‌ب كرد و به‌وهۆیه‌وه ٢٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و نزیك به سه‌د كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، شارومه‌ندانی لوبنانی كه پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی ٦٠ ڕۆژی ئاگربه‌ست بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل، هه‌وڵییان داوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵیان، له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ئیسڕائیله‌وه كراونه‌ته ئامانج و ٢٢ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه. به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل ڕایانگه‌یاندووه كه هێشتا ئه‌رته‌شی لوبنان له‌و ناوچانه جێگیر نه‌بووه و ناچارن بمێننه‌وه. فه‌رمانده‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل وتوویانه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كوژراون لایه‌نگرانی حیزبۆڵڵا بوون كه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵڵا هه‌وڵیان داوه له سه‌ربازه‌كانیان نزیك ببنه‌وه و هۆشداره‌كانیان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه.