کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ده‌یان ئه‌ندامی حیزبۆڵڵای لوبنان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بێسیم

كوژران و برینداربوونی ده‌یان ئه‌ندامی حیزبۆڵڵای لوبنان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی خه‌رمانان، بۆ دووهه‌مین جار ئامێركانی په‌یوه‌ندی گرتنی گرووپی حیزبۆڵڵای لوبنان له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئیسڕائیله‌وه‌ ته‌قیندرا‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌یان ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه كوژران و بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌ك ڕۆژ به‌دوای ته‌قینه‌وه‌ی په‌یجێره‌كانی گرووپی حیزبۆڵڵا كه‌ بووه‌ هۆی كوژران و بریندار بوونی سه‌دان كه‌س، بێسیمه‌كانی ئه‌و گرووپه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئیسڕائیله‌وه‌ ته‌قێندرایه‌وه‌ و له‌ ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌، ٢٦ كه‌س كوژران و به‌ ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ڕۆژی ڕابردوو چه‌ند ته‌قینه‌وه‌ له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ده‌ورووبه‌ری مووسڵ ڕووی دا كه‌ زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ڵام ئامێركانی په‌یوه‌ندی گرتنی میلیشیاكانی سه‌ر به‌ كۆماری ئیسلامی له‌ ده‌یره‌زوور ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ ١٩ ئه‌ندامی سپای پاسداران كوژراون و ١٥٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.