ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خۆشك و برایه‌ك به‌ناوه‌كانی “هێمه‌ن حه‌مزه” و “ئامینه حه‌مزه” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیم كوژران و برینداربوون و خه‌ڵكی ناوچه‌كه دژبه سه‌ركوتگه‌ران ڕاپه‌ڕین و شه‌ڕ و پێكدادان هاته ئاراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له بێورانی سه‌رده‌شت به بیانووی هه‌بوونی كالای قاچاخ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كاسبكاران له‌حاڵێكدا هیچ بارێكیان پێ نه‌بووه، كاتێك هێزه‌كانی ڕژیم توندووتیژی ئه‌نوێنن خه‌ڵك به‌رگری له خۆیان ئه‌كه‌ن و تێكهه‌ڵچوون ڕوو ئه‌دات و هێزه‌كانی ڕژیم ته‌قه له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن و به‌هۆیه‌وه هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی “هێمن حه‌مزه” گیانی له‌ده‌ست ئه‌دات و خۆشكی ناوبراو به‌ناوی “ئامینه حه‌مزه” به سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ ده‌كرێت. به‌پێی زانیارییه‌كان پاش ڕووداوه‌كه خه‌ڵكی بێوران ده‌ڕژێنه سه‌ر هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاویان ئه‌نێن و له‌كاتی ناشتنی ته‌رمی “هێمن” ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن و دروشمی “شه‌هید نامرێت” و “مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی” به‌رز ئه‌كه‌نه‌وه.