ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ، بەهۆی دروستبوونی گرژی لەنێوان پۆلیسی نەوت و گاز و دانیشتووانی گوندی “شێراوە”ی سەربە شارەدێی “باسرمە” له ناوچه‌ی “شه‌قڵاوه”، کەسێکی تەمەن ١٩ساڵان گیانی لەدەستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی گوندی “شێراوه”ی سەربە شارەدێی “باسرمە” لە سنووری شارۆچکەی “شەقلاوە”ی پارێزگای هەولێر، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە كۆبوونه‌ته‌وه و رێگای چوونیان بۆ بیرە نەوتییه‌كانی ناوچەکە داخستووه، بەو هۆیەوە ئاڵۆزی لە نێوان دانیشتوانی گوندەکە و پۆلیسی نەوت و گاز دروستبووه و له‌ئاكامی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌دا لاوێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ گیانی له‌ده‌ستداوه و كه‌سیكی مه‌ده‌نی دیكه بریندار و سێ ئه‌ندامی هێزه‌كانی پۆلیسیش برینداربوون.