ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢، شه‌ڕێكی قورس له نێوان سه‌ربازانی ئه‌رته‌شی توركیا و گه‌ریلاكانی “پ.ك.ك” له ده‌ورووبه‌ری شاری ئامێدی له ناوچه‌ی زاپی هه‌رێمی كوردستان ڕوویدا و به‌پێی ڕاگه‌یاندنه‌كانی “پ.ك.ك”، ٤٧ سه‌ربازی توركیا كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، دوو سه‌نگه‌ری گه‌وره‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانی “پ.ك.ك”وه كۆنتڕۆڵ كراوه و له ئاكامی ئه‌و پێكدادانه‌ش دا، ٢٠ سه‌رباز كوژراوه و ٢٧ی سه‌بازی دیكه‌ش بریندار بوون. میدیاكانی توركیاش هه‌واڵی ئه‌و شه‌ڕه‌یان ڕۆماڵ كردووه به‌ڵام ڕایانگه‌یاندووه كه ٩ سه‌ربازیان كوژراوه و ٨ سه‌ربازی دیكه‌یان بریندار و بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه.