به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی مانگی به‌فرانبار، به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی سووختبه‌ر له سه‌ر ڕێگای “مه‌نووجان- هه‌شتبه‌ندی”، زه‌نجیره‌یه‌ك ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویدا كه به هۆیه‌وه ١٠ كوژراو و برینداری لێكهوتهوه.
به پێی زانیارییه‌كان، به شوێن ته‌قه‌ی هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی سووختبه‌ر، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ست داوه و خۆی كێشاوه به ماشینێكی جۆری پژۆ و دوو موتورسیكلێت دا كه به هۆیه‌وه ٨ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
