ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ، هێرشبه‌رێك خه‌سوو و ژنبراكه‌ی كوشت و پاشان سێ كه‌سی دیكه‌شی له‌گه‌ڕه‌كه‌كه برینداركرد و له‌كاتی هه‌ڵهاتندا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
به‌وته‌ی پۆلیسی ورمێ، هێرشبه‌رێك به چه‌كی سارد خه‌سوو و ژنبراكه‌ی كوشتووه و پاشان ئۆتۆمبێلێكی پژۆی ئاگرداوه و دواجار سێ كه‌س له‌دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌شی برینداركردووه و له‌كاتی هه‌ڵهاتندا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه. پۆلیسی ورمێ هۆكاری ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕاگه‌یاندووه و ده‌مانچه‌یه‌كیان له كاتی پشكنینی ئۆتۆمبێلی تاوه‌انباره‌كه دۆزیوه‌ته‌وه.