ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی هێرشی چه‌كداری له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئا‌مریكا له شاری “هایله‌ندپارك”ی سه‌ر به ئه‌یاله‌تی “ئیلینۆی”، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٣٦ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێرشبه‌ره‌كه به چه‌كی ئۆتۆماتیك به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ی داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣٦ كه‌سی دیكه‌ش به‌سختی برینداربوون كه باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه. به‌وته‌ی پۆلیس لێكۆلینه‌وه‌كان ده‌ستیپێكردووه و وێنه‌ی تاوانباره‌كه كه گۆرانیبێژێكی “ڕه‌پ”ی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵه بڵاوكراوه‌ته‌وه و هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ناوبراو به‌رده‌وامه.