کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژران وبرینداربوونی ٤٢ كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی بووسێك له‌ عێراق

كوژران وبرینداربوونی ٤٢ كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی بووسێك له‌

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی و ئاگرگرتنی مینی بووسێكی زیاره‌تكه‌رانی ئێرانی له‌ نزیك شاریبابێلی عێراق، ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٣١ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له‌ ئوستانی ئیلام، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ ناوچه‌یشوومێلیهێراق و له‌١٦٠ كیلۆمتری سنووری مێهران ڕوویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٣١ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، سێ ئۆتۆمبێل له‌ نزیك پۆمپ به‌نزینێك پێكیان داوه‌ و به‌هۆی ته‌قینه‌وی مه‌خزه‌نی به‌نزینی یه‌ێك له‌ ئۆتۆمبێله‌كان، مینی بووسێك ئاگر ده‌گرێت و كۆمه‌ڵێك كه‌س ده‌كاته قۆربانی.