به‌پێی ئاماری تۆماركراو له سایتی كۆڵبه‌رنیووز له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ٢٠٢٢ی زاینی‌دا، لانیكه‌م ١٤٧ كۆڵبه‌ر له ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه یان برینداربوون.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ١٤٧ كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به هۆكاره‌كانی، “ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم”، “ڕووداوی هاتووچۆ”، “به‌فر وبه‌سته‌ڵه‌ك”، “ته‌قینه‌وه‌ی مین” و “به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی” گیانیان له‌ده‌ستداوه یان به‌سه‌ختی برینداربوون. له‌و ١٤٧ كۆڵبه‌ره ١٤یان گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٢٧ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش برینداربوون.