سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌رمانان، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی سه‌واری له سه‌ر ڕێگای سه‌قز- دیوانده‌ره، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێكدادانه‌كه له نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پراید و پژۆ ڕوویداوه و ئۆتۆمبێله پرایده‌كه ئاگری تێبه‌ر ده‌بێت و هه‌ر چوار سه‌رنشینه‌كه‌ی كه خه‌ڵكی شاری سه‌قز بوون، ده‌سووتێن. هه‌روه‌ها له‌و ڕووداوه‌دا سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
