سیتادی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئا‌مریكا “سنتكام” ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند كه “ئه‌یاد ئه‌لجبووری” ڕێبه‌ری داعش كه له نێو بنكه‌كانی سپای پاسداران له سوریه خۆی حه‌شار دابوو كوژراوه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی سیتادی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئا‌مریكا، “ئه‌یاد ئه‌لجبووری” به‌رپرسی كاروباری ماڵی داعش و به‌رپرسیاری سه‌ره‌كه‌ی هێرشه تیرۆریستیه‌كانی ئه‌و گرووپه بۆ سه‌ر ئورووپا بووه. ئه‌و ڕێبه‌ره‌ی داعش له نێو بنكه‌یه‌كی سپای پاسداران له سوریه خۆی حه‌شار دابوو و له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه پشتویانی ماڵی و لۆجستیكی ده‌كرا تا ڕۆژی ڕابردوو كه له هێرشی هه‌وایی ئا‌مریكا دا كوژرا.