کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی یه‌حیا سینوار له‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ڕه‌فه‌ح

كوژرانی یه‌حیا سینوار له‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ڕه‌فه‌ح

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشیان كرده‌ سه‌ر خانوویه‌ك له‌ شاری ڕه‌فه‌ح و پاش شه‌ڕ و پێكدادانی ته‌رمی یه‌حیا سینوار سه‌رۆكی گرووپی حه‌ماسیان له‌گه‌ڵ دوو فه‌رمانده‌ی ئه‌و گرووپه دۆزییه‌وه‌.

هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردوومانی چڕی به‌قاع، سه‌ور، نه‌به‌تیه‌ و غه‌زه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل كه‌ بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی ٢٠ كه‌س، یه‌حیا سینوار و دوو فه‌رمانده‌ی حه‌ماس به‌ ناوه‌كانی “مه‌حموود حه‌مدان” و “هادی حه‌میدان” له‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ڕه‌فه‌ح كوژران. كوژرانی یه‌حیا سینوار ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له‌ نیو كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل داویان له‌ چه‌كدارانی حه‌ماس كردووه‌ خۆیان ڕاده‌ستی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بكه‌ن.