کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی گوماناوی ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كان له‌ كرماشان

كوژرانی گوماناوی ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كان له‌ كرماشان 3

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، عه‌لی فه‌رزامی، هونه‌رمه‌ند و برای هه‌میشه زیندوو موسته‌فا فه‌رزامی، گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، به‌ شێوه‌یه‌كی گوماناوی له‌ شاری كرماشان كوژرا.

به‌ وته‌ی پۆلیسی كرماشان، بكوژ به‌ ئۆتۆمبێلێكی پژۆ چووه‌ته‌ به‌ر ماڵی عه‌لی فه‌رزامی و پاش چوونه‌ژووره‌وه‌ ناوبراوی به‌ چه‌ك كوشتووه‌. تاوانباره‌كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ شناسایی كراوه‌ و گه‌ڕان به‌دوای دا به‌رده‌وامه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ مه‌به‌ستی بكوژ و ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه‌ ده‌ستی پپێكردووه‌.