ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی پووشپه‌ڕ، گه‌نجێكی خه‌ڵكی كووهده‌شت به ناوی به‌همه‌ن كازمی به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت له شاری كه‌نگاوه‌ری كرماشان گیانی به‌ختكرد.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ئێوارەی دووشەممە هێزه ئینتزامییه‌كانی حكوومه‌ت له بازگه‌ی پشكنینی كه‌نگاوه‌ر ئۆتومبێلی به‌همه‌ن كازمیان به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، ناوبراو ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه. به‌پێی ئاماری ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌دوای ئاگربه‌ستی نێوان ئێران و ئیسڕائیل به‌لانیكه‌م ١٦ هاووڵاتی له‌وانه پێنج ژن و منداڵ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت كوژراون.