شه‌وی پێنجشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ، گه‌نجێكی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی دووشانی سه‌ر به شاری سنه به ناوی ئازاد ڕه‌عنایی به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له بازگه‌ی پشكنینی سێ ڕێیانی مه‌ریوان گیانی له‌ده‌ستدا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئازاد ڕه‌عنایی به ماتۆڕه‌كه‌ی به‌ره‌و سێ ڕێیانی مه‌ریوان چووه به‌ڵام به بێ ئاگاداركردنه‌وه له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا گیانی به‌خت كردووه. شایانی باسه كه به‌دوای ئاگربه‌ستی نێوان ئێران و ئیسڕائیل ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی كه‌ش و هه‌وای ترس و دڵه‌ڕاوكێی به سه‌ر شاره‌كانی كوردستان دا سه‌پاندووه و له‌و ڕێگه‌وه ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی شكسته‌كانی له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بكاته‌وه.