له ڕۆژانی ڕابردوودا، سه‌بازێكی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی “میلاد خزری” له كاتی خزمه‌تی زۆره‌ملێ سه‌ربازی به هۆكارێكی نادیار كوژراوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هۆكاری ئه‌و ڕووداوه و چۆنیه‌تی كوژرانی میلاد خزری هێشتا ڕوون نییه و بكوژانی ئه‌و گه‌نجه ئاشكرا نه‌كراون. شایانی باسه كه ساڵانه چه‌ندین لاوی ئێرانی به‌هۆی گوشاره‌كانی حكوومه‌ت و ئیجباری بوونی سه‌ربازی، هه‌وڵی خۆكوژی ئه‌ده‌ن یان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی دژه مرۆڤی سپا، پۆلیس و ئه‌رته‌شه‌وه به چه‌ك ده‌كوژرێن.