شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١٨ی جۆزه‌ردان، گه‌نجێكی دووكانداری خه‌ڵكی ئه‌ندیمشك به ناوی سامان میردووره‌قی پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئاگاهی، له ژێر ئه‌شكه‌نجه دا كوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان، هێزه ئینتزامییه‌كانی ئه‌ندیمشك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دووكانی سامان میردووره‌قی و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاندووه كه هۆكاری ڕفاندنی ئه‌و شارومه‌نده تۆمه‌تێكی سه‌پێندراوی ناڕه‌وا بووه. هێزه ئینتزامییه‌كانی ئه‌ندیمشك سامانیان به ته‌قه‌كردن له ماڵی مێهران ئه‌میرپور سه‌رۆكی پاسگای ئه‌و شاره تۆمه‌تبار كردووه و ناوبراویان پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردن له ژێر ئه‌شكه‌نجه دا كوشتووه.