کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی کچێکی تەمەن ١٦ساڵی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌

كوژرانی کچێکی تەمەن ١٦ی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٢، تەرمی “هایدە حەسەنزادە”ی تەمەن ١٦ ساڵ لە نێو بەنداوی شاری سەردەشت لەلایەن هاووڵاتییانەوە دۆزرایەوە.

تەرمی ئەم کچە لە حاڵێکدا دۆزراوه‌ته‌وه‌ کە بلۆکێکی چیمەنتۆ بە هه‌ر دوو لاقیه‌وه‌ به‌سترابوو و هه‌روه‌ها دەست و ده‌موچاویشی بە چەسپ بەسترابوو. ناوبراو لە مانگی جۆزەردانەوە بێسەروشوێن بووە و بنەماڵەکەی بۆ پەردەپۆشكردنی، بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە کچەکەیان چووەتە دەرەوەی ئێران. “ئومێد حەسەنزادە”، باوکی هایده‌ و دوو کچی دیکەیه‌ و لە ئێستادا دەستبەسەر و دانی بە تاوانی کوشتنی کچەکەی ناوە. سەرچاوەیەکی نزیک له‌و بنه‌ماڵه‌ ڕاگەیاندووە کە هۆکاری کوشتنی هایدە درەنگ گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بە پاساوی پاراستنی شەرەف و نامووس بووە.