کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كوژرانی ژنێک له‌لایه‌ن برا و ئامۆزاکانی له‌ “كۆتۆل”ی خۆی

كوژرانی ژنێک له‌لایه‌ن برا و ئامۆزاکانی له‌ كۆتۆلی خۆی 2

ژنێکی گەنجی خەڵکی شارۆچکەی “کۆتۆل”ی سەر بە شاری خۆی بە ناوی “ئایسەل دوومانی” تەمەن ٢٨ ساڵ بە پاساوی نامووس و شەرەف لەلایەن براکەی و دوو ئامۆزای خۆیەوە کوژرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئایسەل دوومانی کە خەڵکی گوندی “گڕناویک” و دایکی دوو منداڵە، ڕۆژی شەممە ٥ی مانگی خەرمانان، لەلایەن براکەی و دوو ئامۆزای خۆیەوە دراوەتە بەر لێدان و ئەشکەنجە و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه‌ گیانی لەدەستداوە.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، “ئایسەل دوومانی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن هاوژینەکەیەوە دراوەتە بەر ئەشکەنجە و لیدان و هەر کات گەڕاوەتەوە بۆ ماڵی باوکی لەلایەن بنەماڵەکەیەوە بێ ڕێزی پێکراوە و ناچار کراوە کە بگەڕێتەوە لای هاوژینەکەی. جێگای ئاماژەیە کە “ئایسەل دوومانی” دایکی کوڕێکی ٦ مانگە و کچێکی ٢ ساڵانە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی ورمێ کراوە.