له ڕۆژانی ڕابردوو، پیاوێك به بیانووی كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌یی، هاوژینه‌كه‌ی و چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ی بنه‌ماڵه‌ی هاوژینه‌كه‌ی كوشت.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، پیاوێك له شاری هه‌مه‌دان، به چه‌ك هێرشی كردووه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی هاوژینه‌كه‌ی كه له ئه‌نجامدا هاه‌ژینه‌كه‌ی و دایك و خۆشك و برایێکی هاوژینه‌كه‌ی كوژراون هه‌روه‌ها چه‌ند ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یشه به سه‌ختی بریندار بوون، كه دۆخی ته‌ندرووستی یه‌كێك له برینداران له خراپیدایه. جێگای ئاماژه‌یه ساڵانه له ئێران ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنان له لایه‌ن هاوژینه‌كانیانه‌وه ئه‌كوژرێن و به بۆنه‌ی بوونی یاسای دژ به مافی ژنان له یاسای كۆماری ئیسلامی‌دا، تاوانباران سزا نادرێن و ئازاد ده‌كرێن.