ڕۆژی ڕابردوو، ژنێك به ناسناوی “سوره‌یا غهلیمحهممهدی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به بیانووی كێشه‌ی خێزانی ئاگر به‌ردرا كوژرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو نیشته‌جێ ناوچه‌ی به‌هارستانی شاری سه‌قزه و له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به ناوی “ئه‌فشین شه‌ریفی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، بریندار کراو و به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له ده‌ستدا. به پێی ئه‌و ڕاپۆرتان، “سوره‌یا عه‌لیمحه‌ممه‌دی” پاش ده‌مه‌قاڵه له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی، ده‌ست و لاقی ئه‌به‌سترێته‌وه و پاشین ئاگر به‌ر ئه‌درێته جه‌سته‌ی، پاش ده‌ستێوه‌ردانی هاوساماڵه‌كانیان ئه‌و ژنه بۆ نه‌خۆشخانه ڕائه‌گوێزن، به‌ڵام به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له ده‌ست ئه‌دات.
