به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، پیاوێك له شاری كاشان له ڕێگه‌ی چه‌كه‌وه هاوسه‌ری پێشووی به بیانووی كێشه‌ی خێزانی كوشتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، ژن و پیاوێك له شاری كاشان بووه‌ته ده‌مه‌قاڵه‌یان و دواجار پیاوه‌كه به چه‌ك ته‌قه‌ی لێ كردووه و كوشتوویه. شایانی باسه كه له دوو ڕۆژی ڕابردووش‌دا دوو ژنی ته‌مه‌ن ٤٠ و ٥٣ ساڵی دیكه له تاران به هۆكاری كێشه‌ی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه كوژراون.
 
		
