ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی به‌فرانباری ١٤٠٢، ژنێكی گه‌نجی خه‌ڵكی ته‌ورێز به ناوی “نه‌سته‌ره‌ن” له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه به بیانووی پاراستنی نامووس كوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هاوسه‌ری نه‌سته‌ره‌ن سه‌ره‌تا ڕه‌دی كردووه كه بكوژی هاوژینه‌كه‌ی بێت، به‌ڵام منداڵێكی بچووكی بووه كه ڕاستیه‌كه‌ی به هێزه‌كانی پۆلیس وتووه و باوكی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌لانیكه‌م چوار ژن له شاره‌كانی ئیلام، تاران و ته‌ورێز له‌لایه‌ن كه‌سوكاری خۆیانه‌وه كوژراون. به‌پێی ئاماره‌كان، ته‌نیا له ساڵی ٢٠٢٣ی زاینی‌دا، ١٢٢ بابه‌ت ژنكوژی له ئێران دا تۆمار كراوه. هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی شه‌رق له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاندووه كه له سێ مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ١٤٠٢دا، ٢٧ ژن له‌ژێر ناوی پاراستنی نامووس كوژراون. له دووساڵی ڕابردووش‌دا ١٦٥ بابه‌ت ژنكوژی تۆمار كراوه كه ٨٧ بابه‌ت به‌هۆی كێشه‌ی خێزانی، ٣٨ بابه‌ت به بیانووی شه‌ره‌ف، ١٠ بابه‌ت به بیانووی كێشه‌ی دارایی و ٣٠ بابه‌تی دیكه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ڕوون نه‌بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ٦٥٪ی قه‌تڵه‌كان له‌لایه‌ن هاوسه‌ر و ١٠٪یان له‌لایه‌ن برای ژنه‌كه‌وه ئه‌نجام دراوه.