له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژنێكی په‌ره‌ستاری خه‌ڵكی مه‌شهه‌د به‌ناوی “مریه‌م” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ له‌لایه‌ن هاوسه‌ركه‌یه‌وه به پاساوی نامووس به چه‌قوو كوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هاوسه‌ری ئه‌و ژنه به بیانووی ئه‌وه‌یكه داوای جیابوونه‌وه‌ی كردووه و به پاساوی نامووس چووه‌ته به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی “كامیاب”ی مه‌شهه‌د و به زه‌ربه‌ی به‌رده‌وامی چه‌قوو “مریه‌م”ی له پێش چاوی خه‌ڵك كۆشتووه و هه‌ڵهاتووه به‌ڵام پاش پێنج ڕۆژ له شاری قوم له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.