کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ خۆی

كوژرانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ خۆی 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی به‌فرانبار، ژنێكی خه‌ڵكی شارستانی خۆی كه‌ ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه‌ له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه كوژرا.

به‌ وته‌ی هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی شارستانی خۆی، بكۆژ به‌ بیانووی كێشه‌ی خێزانی له‌ یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری خۆی هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر هاوژینه‌كه‌ی و به‌ چه‌قۆ كوشتوویه‌. به‌ پێی زانیارییه‌كان، بكۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كان كراوه‌.