کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ سپاهانشه‌هر

كوژرانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ سپاهانشه‌هر 1

به‌یانی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پیاوێكی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی به‌هاران له‌ سپاهانشه‌هر، پاش به‌ڕێكردنی منداڵه‌كه‌ی بۆ مه‌دره‌سه‌، هاوژینه‌كه‌ی كوشت.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، بكوژ كرێكاری وه‌رزی بووه‌ و پاش ماوه‌یه‌ك بێكاری له‌ دووكانێكی میوه‌فرۆشی دا سه‌رقاڵی كاركردن بووه‌. دراوسێكانی ئه‌و دوو كه‌س به‌ میدیاكانیان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی دادگایان كردووه‌ و قازی ژنه‌كه‌ی ناچار به‌ په‌یڕه‌وی(ته‌مكین) له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه‌. سه‌رچاوه‌یێكی دیكه‌ی هه‌واڵیش ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌ژاری و گوشاری مه‌عیشه‌تی كاریگه‌ری قورسی له‌سه‌ر پێوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو هاوژینه‌ دانا و له‌ دۆخێكی سه‌خت دا ژیانیان به‌سه‌ر ئه‌برد.