کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌به‌رده‌م دادسه‌رای كرماشان

كوژرانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌به‌رده‌م دادسه‌رای

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ، ژنێكی خه‌ڵكی كرماشان له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ به‌ چه‌قۆ له‌به‌رده‌م دادسه‌رای ئه‌و شاره‌ كوژرا.

به‌وته‌ی پارێزه‌ر‌ی ئه‌و ژنه كرماشانییه‌، پیاوێك به‌هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه‌ ڕۆژی ڕابردوو ژنه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م دادسه‌رای كرماشان به‌ چه‌قۆ كوشتووه‌. ئه‌و پارێزه‌ره‌ هه‌ڵه‌ی هێزه‌كانی پاراستن له‌به‌رده‌م ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كانی به‌ هۆكاری به‌زاندنی سنووره‌كانی قه‌زایی له‌لایه‌ن تاوانبارانه‌وه‌ زانی.