ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٢، ژنێکی خه‌ڵكی شارستانی مێهرانی سه‌ر به پارێزگای ئیلام، لەلایەن کوڕەکەیەوە بە شێوەیەکی دڕندانە، بە چەک کوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كوڕی ئه‌و قوربانیه كه هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه، گیرۆده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر بووه و به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه دایكی به چه‌ك كوشتووه. به‌پێی ئاماری تۆماركراو له ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌ی زاینیه‌وه تا به ئه‌مڕۆ، دوو ژن له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه له پارێزگای ئیلام كوژراون.