ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، ژنێكی لاو به ناوی “ڕۆیا ئه‌مینی” خه‌ڵكی یه‌كێك له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ورمێ، له‌لایه‌ن خه‌زوریه‌وه به چه‌كی گه‌رم كوژراوه.
به‌وته‌ی پۆلیسی شاری ورمێ، تاوانبار ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و له لێپرسینه‌وه‌كان دا ڕایگه‌یاندووه كه به‌هۆی كێشه‌ی خێزانیه‌وه ئه‌و جه‌نایه‌تی ئه‌نجام داوه. هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ئه‌و گونده‌ش به میدیاكانیان وتووه كه له نێوان ژن و پیاوێكی ئه‌ندامی ئه‌و بنه‌ماڵه ده‌مه‌قاڵێ هاتۆته ئاراوه و كاتێك بووكی بنه‌ماڵه‌كه نێوانگیری كردووه، خه‌زوری به چه‌ك ته‌قه‌ی لێ كردووه و هه‌ڵهاتووه.