شەوی شەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٣، ژنێکی تەمەن ٣٦ ساڵی خه‌ڵكی ئیلام لە لایەن باوکییەوە بە چەکی سارد کوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناسنامەی قوربانییه‌كه تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە و بکوژەکە کە تەمەنی ٧٠ ساڵ بووه، دوای کوشتنی کچەکەی شوێنی ڕووداوەکەی به‌جێ هێشتووە و دوای چەند کاتژمێر خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە. شایانی باسه كه باوكی قوربانی هۆکاری کوشتنی کچەکەی بۆ ناکۆکی و کێشەی خێزانی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.