له ڕۆژانی ڕابردوودا، ژنێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به ناوی “زه‌ینه‌ب” خه‌ڵكی مه‌شهه‌د، له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به پاساوی شه‌ره‌ف كوژراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، ژنێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به ناوی “زه‌ینه‌ب الف” له پێش چاوی خه‌ڵك و له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی مه‌شهه‌د، له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به پاساوی شه‌ره‌ف به ٢٠ زه‌ربه چه‌قۆ كوژراوه. به‌پێی ئاماره‌كان، له زستانی ١٤٠٠وه تا پاییزی ١٤٠١، به‌لانیكه‌م ٢٧ هه‌زار و ٤٤٨ هاوسه‌رگیری كچانی ته‌مه‌ن ژێر ١٥ ساڵ له ناوچه جیاجیاكانی ئێران تۆمار كراوه.