ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ژنێکی لاو بە ناوی “ترووسکە عەبدوڵازادە”، تەمەن ٢١ ساڵ، خەڵکی گوندی “کاسەکەران” و دانیشتووی شاری پیرانشار، لەلایەن باوکی، مێردەکەی و خەزوورەیەوە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژراوە.
ئەم ژنە لاوە کە دایکی دوو منداڵە، لە خوار تەمەنی یاسایی لەلایەن بنەماڵەکەیەوە ناچار به هاوسهرگیری لهگهڵ ئامۆزاكهی كراوه. “ترووسکە عەبدوڵازادە” دوای ئەوەی هەستی بەوە کردبوو کە مەترسیی گیانی لەسەرە، لە پهنجهرهی ژوورێکی ماڵەکەیانەوە خۆی فڕێ داوەتەوە خوارەوە، بەڵام خەزوورەی، مێردەکەی و باوکی بردوویانەتە ماڵی مامۆی و لەوێ بە شێوەیەکی دڕندانە دەست، لاق، سەر، مل و هەموو دەموچاویان شکاندووە و دواتریش هەڵیانواسیوە. جێگای ئاماژهیه كه باوکی ئەم ژنە لاوە، دوای کوشتنی کچەکەی، دانی بەوە داناوە کە لەگەڵ برا و برازاکەی کوشتوویانە و بەرپرسیارەتییەکەشی له ئهستۆ گرتووه.
