له ڕۆژانی ڕابردوودا، ژنێكی دیكه له شاری سه‌رده‌شت به ناوی “شه‌هین ئیبراهیم زاده” له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه به پاساوی شه‌ره‌ف كوژرا.
“شه‌هین ئیبراهیم زاده” سەرەتا لەلایەن باوك و مامۆیه‌وه به بیانووی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی سۆزداری خنکێندراوە و دواتریش چەند جارێک بە چەقۆ لێیان داوە. ئەم ژنە قوربانییە چەند ساڵێک لەمەوبەر سەرەڕای دژایەتیی باوکی لەگەڵ پیاوێکی دڵخوازی خۆی ژیانی هاوبەشیان پێک هێنا، بەڵام دوای دوو ساڵ لە مێردەکەی جیا بووه‌وە و گەڕایەوە ماڵ باوكی. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، كچێكی لاو به ناوی “یه‌گانه ڕۆسته‌می” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و خه‌ڵكی شارستانی مه‌حه‌لات، دوو ڕۆژ پاش جیابوونه‌وه له هاوژینه‌كه‌ی، له حاڵێكدا به مه‌به‌ستی كاركردن ده‌چوو بۆ تاران، له جاده‌ی تاران قوم له‌لایه‌ن خاڵۆیه‌وه به فیشه‌ك كوژرا.