ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی پووشپه‌ڕ، موعه‌لیمێكی خه‌ڵكی ئیلام به ناوی مه‌حبووبه دلاوه‌ری له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه به بیانووی كێشه‌ی خێزانی كوژرا.
به پێی زانیارییه‌كان، تاوانبار به بیانووی كێشه‌ی خێزانی مه‌حبووبه ده‌لاوه‌ری ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵی كوشتووه و ته‌رمه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی ٢٤ ساعه‌ت له ماڵه‌وه هێشتووه‌ته‌وه. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی ئیلام، دراوسێكانی مه‌حبووبه كه ئاگاداری ناكۆكی نێوان ناوبراو و هاوسه‌ره‌كه‌ی بوون، پۆلیسیان بانگ كردووه و تاوانباریان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی حكوومه‌ت كردووه.