ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی گلاوێژ، چوار ئه‌ندامی پۆلیسی هاتووچۆ له مێحوه‌ری زاهیدان- خاش له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراو كوژران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، چه‌كدارانی نه‌ناسراو له ٤٥ كیلۆمتری مێحوه‌ری خاش ئۆتومبێلی هێزه‌كانی پۆلیسی هاتووچۆیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به هۆیه‌وه چوار كه‌س به ناوه‌كانی “مێهدی ئه‌ڵڵاپور”، “ڕه‌زا ئیسماعیلی”، “محه‌ممه‌دڕه‌زا شێخی” و “حه‌سه‌ن وه‌حیدی” كوژراون. شایانی باسه كه هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.