ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، له شاره‌كانی شنۆ و ورمێ، چوار هاووڵاتی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو گه‌نجی خه‌ڵكی شنۆ به‌ناوه‌كانی “سه‌دره‌دین لیتان” ته‌مه‌ه‌ن ٢٧ ساڵ و “ئه‌مین مه‌عرووفی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ستدا و شه‌وی ڕابردوو ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ئه‌و لاوه بوو به گهڕهپانی دروشم‌دان و ناڕه‌زایه‌تی دژبه حكوومه‌تی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی. له‌لایه‌كی دیكه دوو لاوی خه‌ڵكی ناوچه‌ی “بالۆ“ی سه‌ر به شاری ورمێ به‌ناوه‌كانی “میلان حه‌قیقی” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ و “دانش ڕه‌هنه‌ما” له كاتی خۆپێشاندان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كرانه ئامانجی ده‌سڕێژی گولله و گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌پێی ئاماره‌كان ڕێژه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له سه‌رانسه‌ری ئێران گه‌یشتووه‌ته ١٢ كه‌س.