ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی خاكه‌لێوه، هێرشبه‌رێك به سیلاحی سارده‌وه هێرشی كرده سه‌ر باغچه‌یه‌كی منداڵان له باشووی برزیل و چوار منداڵی كوشت.
به‌پێی ڕاپۆرتی پۆلیسی برزیل، ئه‌و ڕووداوه له ناوچه‌ی “بلۆمێناو” له ئه‌یاله‌تی “سانتا كاتارینا” له باشووری ئه‌و وڵاته ڕوویداوه و هێرشبه‌رێك به سیلاحێكی وه‌كوو چه‌قۆ هێرشی كردۆته سه‌ر باغچه‌یه‌كی منداڵان و چوار منداڵی پێنج تا حه‌وت ساڵی كوشتووه و چوار منداڵی دیكه‌ی ته‌مه‌ن ٢ ساڵی بریندار كردووه و پاشان خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس كردووه.