ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی گوڵان، به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان هێزه ئینتزامییه‌كان و چه‌ند چه‌كدارێك له گه‌ڕه‌كی “كیان پارس”ی ئه‌هواز چوار كه‌س كوژران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئینتزامییه‌كان له ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌رازل و ئه‌وباش گه‌ڕه‌كی “كیان پارس”ی ئه‌هوازیان گه‌مارۆ داوه و ڕێگه‌یان نه‌داوه خه‌ڵك هاتووچۆ بكات و له په‌نجه‌ره‌كان نیزك بێته‌وه. پاش ماوه‌یه‌ك شه‌ڕ و پێكددادن هاتۆته ئاراوه و به هۆیه‌وه چوار كه‌س كوژراون كه یه‌كێكیان له هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم بووه.
