شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له شاری خۆمه‌ین دوو ئۆتومبێلیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، چوار كه‌س گیانیان به‌ختكرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئینتزامییه‌كانی خۆمه‌ین به بێ هۆكار گومانیان له دوو ئۆتومبێلی مه‌ده‌نی كردووه و به بێ ئاگاداركردنه‌وه، سه‌رنشینه‌كانی نێو هه‌ر دوو ئۆتومبێله‌كه‌یان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله. له ئاكامی ئه‌و جه‌نایه‌ته‌دا دوو ژن، منداڵێك و پیاوێك گیانیان به‌خت كردووه، هه‌ر چه‌ند میدیاكانی ڕژیم باسیان له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی تاوانباران كردووه به‌ڵام خه‌ڵك متمانه‌یان به حكوومه‌ت نییه و داوای سزادانی تاوانباران ده‌كه‌ن.