له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی به‌لووچ له هێرشی سپای پاسداران بۆ سه‌ر خانوویه‌ك له گوندی شه‌مس ئابادی سه‌راوان، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوژران و دوو په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی له سنووری ئه‌و شاره به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی چێندراوی سپای پاسداران گیانیان به‌خت كرد.
ناسناوی ئه‌و سێ شارومه‌نده به‌لووچه‌ی به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی كوژراون بریتیه له: ڕه‌حیم خاكی زهی ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ، عه‌لی خاكی زهی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و ئه‌مین خاكی زهی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ. شایانی باسه كه دوو هاووڵاتی دیكه‌ش به برینداری ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له ڕووداوێكی دیكه دا له سنووری سه‌راوان، دوو په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی به ناوه‌كانی “مۆتیعۆڵڵا” و “محه‌ممه‌د ئه‌كبه‌ر” به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانیان له‌ده‌ست داوه.