شه‌وی هه‌ینی ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، تیرۆریستانی داعش لە سنوری شارۆچكەی “شارەبان” لە پارێزگای “دیالە” هێرشیان كردە سەر ماڵێك و پێنج ئەندامی خێزانێكیان كوشت.
وته‌بێژی ئه‌رته‌شی عێراق له‌و باره‌وه وتی، ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی، کە شه‌وی رابردوو له پارێزگای دیاله، پێنج ئه‌ندامی یه‌ك خێزانیان كوشت و سێ كه‌سی دیكه‌شیان برینداركرد، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون. هێزه ئه‌منییه‌كان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه كه به چه‌كی كڵاشینكۆف ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان لە ئەندامانى خێزانێک له شارەدێی “مه‌نسوڕیه”ی سه‌ر بەشارۆچکەى “خاڵس” له پارێزگای دیاله کردووە و پاشان ئۆتۆمبێلی قوربانیه‌كانیان سوتاندووه.
