له ڕۆژانی ڕابردوودا، په‌نابه‌رێكی ئێرانی دانیشتووی شاری دنیزلی توركیا به ناوی سینا خۆسره‌وی له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه به چه‌قۆ كوژراوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سینا خۆسره‌وی خوێندكاری بواری پزیشكی و چالاكی مه‌ده‌نی دانیشتووی شاری دنیزلی بووه كه به بیانووی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دراوسێكانی، له ماڵ هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه و به چه‌قۆ كوژراوه. شایانی باسه كه ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه پێشتر ڕاپۆرتی له سه‌ر دۆخی په‌نابه‌رانی ئێرانی دانیشتووی توركیا بۆ ماڵپه‌ڕی ئامه‌دنیووز ئه‌نارد.