به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری ڕۆیته‌رز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی ڕێبه‌ندان، ٩ شارومه‌ندی پاكستانی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه كوژراون و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار كراون.
پێشتر و له هێرشێكی هاوشێوه‌دا، ٩ كرێكاری پاكستانی له ناوچه‌ی سیركان له نزیكی شارستانی سه‌راوان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه كوژرابوون. سه‌فیری پاكستان له ئێران وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، هێرشه‌كه‌ی به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی بوو. جێگای ئاماژه‌یه كه چه‌ند حه‌فته له‌وه‌به‌ر، به‌هۆی هێرشی مووشه‌كی پاكستان بۆ ده‌ورووبه‌ری شاری سه‌راوان، ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵ گیانیان له‌ده‌ست دا.