کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی ٩٠ كه‌سی مه‌ده‌نی به‌هۆی ورگه‌ڕانی به‌له‌م له‌ مووزامبیك

كوژرانی ٩٠ كه‌سی مه‌ده‌نی به‌هۆی ورگه‌ڕانی به‌له‌م له‌ مووزامبیك

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆیته‌رز، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی خاكه‌لێوه‌، به‌له‌مێك به‌ ١٣٠ سه‌رنشینه‌وه‌ له‌ كه‌نارئاوه‌كانی وڵاتی مووزامبیك له‌ ئه‌فریقا وه‌رگه‌ڕا و ٩٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، به‌له‌مه‌كه‌ ١٣٠ سه‌رنشینی بووه‌ و ٩٠ كه‌س له‌وانه چه‌ندین ژن و منداڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌  چاره‌نووسی ٣٥ كه‌سی دیكه‌ نادیاره‌. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی مووزامبیك، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وی نه‌خۆشی وه‌با و ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی له‌ ئوستانی نامپۆلا، به‌شێكی زۆر له‌ خه‌ڵك خه‌ریكن هه‌ڵ دێن و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی مرۆیی له‌و وڵاته هۆشداری جیهانی ده‌ر كردووه‌. به‌وته‌ی پزیشكانی بێ سنوور، ئه‌مه‌ خراپترین گشتگیری نه‌خۆشی وه‌با له‌ ماوه‌ی ٢٥ ساڵی ڕابردوو له‌ مووزامبیكه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.