ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەک چەکدار بە مۆتۆڕسیكلتهوه هێرشیان کردە سەر سێ گوند لە باکوری ڕۆژئاوای ویلایەتی “زامفەری” لە باکوری نیجریه و بەلایەنی کەمەوە ٥٠ کەس کوژراون و ژمارەیەکەی دیکەش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە یەکێک لە گوندەکان ٣٢ کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. له‌م پێوه‌نده‌دا “ئامینو سولەیمان” به‌رپرسێكی ئه‌و ناوچه‌یه به میدیاكانی ڕاگەیاندووه: ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی كه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كیان كردبوو له‌گه‌ڵ دوو پاسەوانی ئه‌و ناوه‌نده درمانیه ده‌كوژرێن و ئۆتۆمبیلێکی پۆلیسیش سوتاوه. ئەوەش ئاشکرا بووە کە بە هاتنی هێزە ئەمنیەکان بۆ ناوچه‌کە چەکدارەکان ئەو دەغڵ و دانەی کە دەستیان بەسەرداگرتبوو بەجییان هێشتووه و بۆ شوێنێكی نادیار هەڵهاتوون.